loading...
پیران فایل
پروپوزال و پایان نامه همه رشته ها
آخرین ارسال های انجمن
عنوان پاسخ بازدید توسط
فعالیت های کلاس دهم تصویر سازی مدرسه شهید فهمیده+برنامه امتحانات هنرستان شهید فهمیده 20 2440 admin_piranshahrnet
نمرات (درس excel) آخرین ویرایش + مستمر 0 806 admin_piranshahrnet
نمره اطلاعات و ارتباطات آخرین ویرایش نوبت اول+ مستمر 8 1459 admin_piranshahrnet
دانلود کتاب.... و بررسی روشهای نفوذ به وب و تامین امنیت آن(نویسنده محمود عبدالهی) 0 957 admin_piranshahrnet
فروشگاه مقالات و پروژه های دانشجویی و دانش آموزی فعال می باشد 0 933 admin_piranshahrnet
گالری تصاویر مدرسه شهید فهمیده پیرانشهر 0 989 admin_piranshahrnet
نمرات (درس مفاهیم پایه + نمره امتحان) آخرین ویرایش + مستمر 4 1223 admin_piranshahrnet
خالیدنجمی ریس کمیسون فرهنگی واموزش عالی:جامعه توسعه یافته نیازمندمعلمان باانگیزه است 0 926 admin_piranshahrnet
نمرات (درس word) آخرین ویرایش نوبت اول + مستمر 0 911 admin_piranshahrnet
نمرات (درس پاورپوینت) آخرین ویرایش + مستمر 0 782 admin_piranshahrnet
نمرات (درس سیسم عامل) + مستمر 0 757 admin_piranshahrnet
​روش محاسبه نمرات (درس مفاهیم پایه) 0 859 admin_piranshahrnet
محمود عبدالهی بازدید : 5206 شنبه 21 فروردین 1395 نظرات (0)

زندگی نامه ماموستا ناری (به زبان کردی)شاعرکرد

مەلا کاکە حەمە کوڕی مەلا ئەحمەد ناسراو بە ناری (١٨٧۴-١٩۴۴) شاعرێکی کورد خەڵکی ناوچەی مەریوان بووە. ھۆنراوەکانی نالی و مەحوی کارییان تێکردووە و وشەی «ناری»ی کردووە بە نازناوی ھۆنراوەی خۆی. ناری یەکێکە لە شاعیرەکانی رێبازی کلاسیزمی کوردی.

ژیان

ناوی کاکە حەمەیە و کوڕی مەلا ئەحمەدی کوڕی مەلا محەمەدی کوڕی مەلا عەبدولڕەحمانە. لەساڵی ١٨٧۴ دا لە گوندی کیکن لە ناوچەی مەریواندا ھاتۆتە دنیاوە. لە تەمەنی شەش ساڵیدا لای باوکی دەستی بەخوێندن کردووە، قورئان و پەڕتووکە وردەڵەکانی تەواوکردووە، ئینجا بەفەقێتی بەدوای خوێندن لە مەریوان، سنە، پێنجوێن، سلێمانی، بانە، سابڵاغ، وان، باشقەڵا، ھەولێر و ڕەواندز گەڕاوە. لە ڕەواندز لای مامۆستا ئەسعەدە فەندی خەیلانی ئیجازەی مەلایەتی لە ساڵی ١٨٧٩ وەرگرتووە و گەڕاوەتەوە بۆ کیکن. پاشان بە داوای حسێن بەگ مالکی بێلوو چووە گوندی بێلووی نزیک بە مەریوان و بە دەرس وتنەوەوە خەریک بوە تا ساڵی ١٩۴۴ کۆچی دوایی کردووە و ھەر لە بێلوو بەخاک سپێردراوە.

ناری لە ئەو کەسانەیە لەگەڵ ئەوەدا کە ھۆنراوەی ئایینی و غەرامیی ھەیە، گەلێک ھۆنراوەی نیشتمانیشی ھەیە. لە دۆستانی بە ناوبانگی ناری ئەتوانین ئاماژە بکەینە سەر تاھیر بەگی جاف و شێخ مەحموودی حەفید کە گەلێک ھۆنراوە و پەخشانی زۆر جوانی بۆ داناون.

رووخساری ھۆنراوەکانی

کێشی عەرووزی عەرەبی بەکارھێناوە.

یەکێتی قافیەی پاراستووە.

وشەی عەرەبی و فارسی لە ھۆنراوەکانیدا دیارە.

گرنگی بەوشەکاری و ڕازاندنەوە داوە، لە وشە دەربڕین و بەھرەی وشە ئاراییدا شارەزاییەکی بەتوانا بووە.

ئارەزووی لە جیناس لە شێعردایە. بۆ نموونە ئەم شێعرە:

بە شمشێری مەلالەت بوو، کەوا جەرگی مەلا لەت بوو

بەڵێ مەشھووری ئافاقە مەلا نیوەی مەلالەت بوو

بە پیکی خەم لە سەر سنگی کەلالەت، گەوھەری قەلبی

وەھا لێدا زەمانە، دەستی بشکێ وەک کەلا لەت بوو

ناوەڕۆکی ھۆنراوەکانی

 

لەڕووی ناوەڕۆکەوە ئەم مەبەست و بابەتانە بەئاشکرا لە ھۆنراوەکانیدا دەدرەوشێتەوە:

دڵداریی و خۆشەویستیی

ستایشی ئایینی

نیشتمانپەروەریی و نەتەوایەتی

نموونەی شیعرێکی دڵداری لای ناری:

چاوەکەم من بۆیە دایم کارو پیشەم زارییە

حاکمی چاوت لەگەڵ من مایلی غەدارییە

شۆڕش و ناڵینی کەس بێ وەجھو بێ عیللەت نییە

ئاھی من فەریادی بولبول ئیشی بێ غەم خوارییە

من ھەر ئەو رۆژە دەسم شۆری لەڕۆحی خۆم کەدیم

حەزرەتی خوون خواری ئەبرۆت مەشرەبی خوونخوارییە

گەر دەپرسی بۆچی بێ نەشئەو مەلوول و عاجزی

روومەتی زەردم عەزیزم شاھیدی بێ بارییە

کەم بە خەندە بێ بەلامۆ حەیفە تەعنەم لێ دەدەی

لێم گەڕێ توبێ و خودا ئەم جارە دەردم کارییە

دڵ لەشامی پەرچەمی رووتا بەدایم بێ خەوە

چونکە کێشکچی لەشەودا عادەتی بێدارییە

حیکمەتی پڕ مەسئەلەی کوڵمت لەبۆ کێ حەل دەبێ؟

ھەر سەحیفە سەد ئیشارەو رەمزی تێدا جارییە

خاڵی رووخسارت ھیدایەت بەخشە، شەرحی زوڵفەکەت

قازی ئاسا حاشیەی ئەگریجەگەکانت لارییە

رووت وەکوو ئاتەش موژەت وەک شیشە ئەبرۆت قیمەکێش

میڕوەحەت زولف و کەبابت جەرگی پارەی نارییە

ارسال نظر برای این مطلب

کد امنیتی رفرش
درباره ما
پایان نامه ، پروپوزال و مقالات دانش آموزی و دانشجویی
اطلاعات کاربری
  • فراموشی رمز عبور؟
  • نظرسنجی
    میزان رضایت شما از سایت؟؟
    آمار سایت
  • کل مطالب : 1787
  • کل نظرات : 85
  • افراد آنلاین : 4
  • تعداد اعضا : 396
  • آی پی امروز : 323
  • آی پی دیروز : 347
  • بازدید امروز : 882
  • باردید دیروز : 886
  • گوگل امروز : 76
  • گوگل دیروز : 84
  • بازدید هفته : 6,059
  • بازدید ماه : 23,243
  • بازدید سال : 248,043
  • بازدید کلی : 2,790,762